توێکاری دیان

Date

پێشەکی: دیانەکان لەسەر هەر دوو کەوانەی ئێسکی لاشەویلکەی دەم جێگەیان گرتووە. لاشەویلکەی خوارەوە دەجووڵێ و لاشەویلکەی سەرەوە نەجووڵە.

ئەندامەکانی پێکهێنەری یەک دیان: 

١- تاجی ئاناتۆمیکی (Anatomical crown): ئەو بەشە لە دیان کە مینا دایپۆشیوە.

٢- ڕیشەی ئاناتۆمیکی (Anatomical Root): ئەو بەشە لە دیان کە سێمێنتۆم دایپۆشیوە.

٣- مینا (Enamel): پێکهاتەی زۆر پتەوی قسڵی کە کرۆکی (عاج) دیان دادەپۆشێ.

٤- عاج ( Dentin ): قەبارەی سەرەکی دیانە. مینا لە بەشی تاجی دیان و سێمێنتۆم لە بەشی ڕەگی دیان، عاجی داپۆشیوە.

٥- سێمێنتۆم ( Cementum ) : چینێکی ڕەق و پتەو کە کرۆکی دیان لە بەشی ڕیشەدا دادەپۆشێ.

٦- پاڵپ ( Pulp): پێکهاتەیەکی نەرمی کرۆکی دیان کە بریتیە لە دەماری خوێنبەر و عەسەبەکان. 

٧- چاڵی پاڵپ ( Pulp cavity): بریتیە لە تەواوی چاڵی ژووری دیان کە دەبێتە:


ئەلف: کەناڵی پاڵپ ( Pulp canal): چاڵی دیان لە بەشی ڕیشە.

ب: دیوی پاڵپ (Pulp-champer): چاڵە گەورەی بەشی نێوەندی تاجی دیان.

ج: شاخەکانی پاڵپ ( Pulp-Horns ): ڕەگە مووینەییەکانی دیوی پاڵپ کە کەوتوونەتە ناو بەشی تاجی دیان.


٨- هێڵی ملبەند ( Cervical-Line): هێڵێکی تەواو دیارە لە ڕووکاری دەرەوەی دیان کە ڕێک دەکەوێتە ناوەڕاستی مینا و سێمێنتۆم. ئەم هێڵە بە CEJ دەناسرێتەوە. کە کورتکراوی (Cemento-Enamel-Junction )ـیە و تاجی ئاناتۆمیکی و ڕیشەی ئاناتۆمیکی لێک جیا دەکاتەوە.

٩- Dentino-Enamel-junction : ئەو شوێنەی لە تاجی ئاناتۆمیکی که عاج و مینا پێکەوە دەبەسرێنەوە.

alphaArticlePic00
alphaArticlePic01

قۆناغی گەشەی کردنی دیانە هەمیشەییەکان دەکەوێتە نێوان ٦ تا ٢١ ساڵانی تەمەنەوە.

پۆلێنبەندی شێوەی دیانەکان:

هەر لایەک لە لاشەویلکەی سەرەوە یا خوارەوە ٨ دیانی لێیە کە ئەوانە له ٤ جۆر دیان پێک هاتوون:

ئەلف: دیانەکانی پێشەوە (Incisors): ڕێک لە ناوەڕاستی پێشەوەی زار دوو دیان بە لای چەپ و ڕاستی لاشەویلکەدا هەیە. ئەوەی لای هێڵی ناوەڕاست به (centeral incisor ) و ئەوەی دووهەم بە ( lateral incisor ) دەناسرێتەوە. ئەم چوار دیانە لە لاشەویلکەی سەرەوە و چواریش لە خوارەوە ئەرکی بڕین و جوینیان بە ئەستۆیە. کۆی دیانەکانی پێشەوە ٨ دانەیە. لە وێنەی خوارەوە دیانەکانی پێشەوە بە ڕەنگی شین لە دەوری midline بە ڕەنگی پرتەقاڵی دەر کەوتوون.

alphaArticlePic02

ب: دیانی چزوو ( canin ): سێهەمین دیان بە لای چەپ و ڕاستی هێڵی ناوەڕاستی هەر دوو لاشەویلکەدا دیانی چزوویە. ئەرکی بڕین، جوین، کونکردن و ڕاگرتنی خۆراکیان بە ئەستۆیە. cuspid ناوی دیکە دیانە چزووەکانە. هەر لاشەویلکە دوو دیانی چزووی هەیە و کۆی دەبێتە چوار دیان. 

alphaArticlePic03

ج: کاکیلەی پرێمۆلێر ( premolars ): چوارەمین و پێنجەمین دیان لای ڕاست و چەپی هێڵی ناوەڕاست به کاکیلەی یەکەم و دووەم دەناسرێتەوە. ئەرکی ئەو دیانانە بڕین، جوین و ڕاگرتنی خۆراکە. Bicuspud ناوی دیکەوی ئەو دیانەیە. هەر لاشەویلکە چوار دیان و کۆی دەبێتە هەشت دانە.

alphaArticlePic04

د: کاکیلەی مۆلێر ( Molars ): شەشەمین، حەوتەمین و هەشتەمین دیان لای هێڵی ناوەڕاست کە بە کاکیلەی مۆلێر دەناسرێتەوە. سێهەمین کاکیلەی مۆلێر دەبێتە دیانی عەقڵ. ئەرکی ئەم کاکیلانە جوین و سوانی خۆراکە. هەر لاشەویلکە ٦ کاکیلەی مۆلێری هەیە و کۆی دەبێتە ١٢ دیان. 

alphaArticlePic05

دیانەکانی پێش و چزووی کەناری زار بە دیانی پێشەوە دەناسرێتەوە. 

باقی دیانەکان کە دەکەونە پشتەوەی دیانەکانی پێشەوە بە دیانەکانی پشتەوە دەناسرێنەوە. 

توێکاری توێژەکانی دیان:

تاجی دیانەکانی پێشەوە چوار چین و یەک لێوارەی هەیە کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێ دەکەین:

ئەلف: مزیاڵ ( Mesial ): چینێک کە نزیکە بە هێڵی ناوەڕاست.

ب: دیستاڵ ( Distal ): چینێک کە دوورە لە هێڵی ناوەڕاست.

ج: لێبیاڵ ( Lebial ): چینی دەرەوە کە دەکەوێتە لای لێوەکان.

د: لینگواڵ (Lingual ): چینی دەرەوە کە دەکەوێتە لای زمان.

ز: لێوارەی ئینسیزاڵ ( Incisal Edge ): لێوارەی بڕین

تەواوی دیانەکانی پشتەوە پێنج چینیان هەیە کە لە خوارەوە هاتوون:


ئەلف: مزیاڵ، دیستاڵ و لینگواڵ وەکوو دیانەکانی پێشەوەیە

ب: باکاڵ ( Buccal ) یا ڕووکاری کوڵمەکان

ب: باکاڵ ( Buccal ) یا ڕووکاری کوڵمەکان

د: هەر دوو چینی مزیاڵ دیستاڵی دوو دیانی تەنیشت پرۆگزیماڵ

alphaArticlePic06

مۆرفۆلۆجی باقی ئەندامەکانی دیان:

ئەلف: بەشی بەرکەوتن ( Contact point ): ڕووکارێک لە پرۆگزیماڵی دیانەکانی تەنیشتی یەک کە وە یەک دەکەون. 

ب: زەقیەکانی تاجی دیان:

١- کۆسپ (Cusp): زەقی سەرەکی ڕووکاری جوین یا لێواری ئینسیزاڵ دیانی کەڵپە (کانین: Canine)

٢- تووبرکڵ (Tubercle): زەقییە خڕ و بچووکەکان کە زۆرتر لەسەر ڕووکاری لینگواڵی دیانەکانی پێشی سەرەوە دەبینرێن.

٣- سینگۆلۆم (Cingulum): زەقیە گەورە و تەواو خڕەکانی ڕووکاری لینگواڵی دیانەکانی پێشەوە

٤- ڕیج (Ridge): جۆرێک زەقی دیانەکانە کە پێک هاتووە لە دوو لا کە لە هێڵێکدا پێک دەگەنەوە. ڕیجەکان چەندین جۆریان هەیە:


ئەلف: مارژیناڵ، شێوەی هێڵی هەیە و لە مزیاڵ و دیستاڵی ڕووکاری جوینی دیانەکانی پشتەوەیە.

ب: ڕیجی سیگۆشەیی، شێوەی هێڵی هەیە و لە ناوەڕاستی کۆسپی دیانەکانی پشتەوە بەرەو ناوەڕاستی ڕووکاری جوینە.

ج: ڕیجی پانی: لە وێک گەیشتنەوەی دوو ڕیجی سیگۆشەیی دروست بووە و ناوەڕاستی کۆسپێکی بە ناوەڕاستی کۆسپی لینگواڵ دەبەسەتێتەوە.

د: ڕیجی خوار: تەواو تایبەتی کاکیلەکانی سەرەوەی هەیە و لە کۆسپی مزیۆلینگواڵ بەرەو دیستۆباکاڵ کێشراوە.

ز: ڕیجی کۆسپ: هەر کۆسپێک چوار ڕیجی هەیە کە هەر چوار لای مزیاڵ، دیستاڵ، فاسیاڵ و لینگواڵ کێشراوە بەرەو ناوەڕاستی کۆسپ.

٥- مامێلۆن (Mamelon): زەقیە خڕە بچووکەکانی سەر ئینسیزاڵی دیانەکانی پێشەوە


ج: قوپاویەکانی تاجی دیان:

١- فوسا: چاڵایی ناڕێک و خڕی سەر لینگواڵی دیانەکانی پێشەوەیە. لەسەر ڕووکاری جوینی دیانەکانی پشتەوە ٢ یا چەند چاڵی فوسا لە ئەندازەی جیاوازدا دەبینرێت.

٢- سالکۆس: چاڵاییە تەسک و بەرزەکانی شێوە “v” کە دەکەوێتە سەر ڕووکاری ئێکلۆزاڵی دیانەکانی پشتەوە

٤- چاڵی گەشەیی: خەتێک کە نیشاندەری سنووری بەیەک بەستنەوەی کۆسپەکانی دیانە بە یەکترەوە.

٤- چاڵی پانی: جیایە لە خەتی گەشەیی که دەکەوێتە لای کۆسپەکانەوە.

٥- چاڵ (Pit): کاتێ چاڵی گەشەیی سەرەکی بە یەک دەگەنەوە پیت دروست دەکەن کە دەبێتە قووڵترین بەشی فوسا.

ژمارەبەندی دیانەکان:

بەکارهاتووترین سیستمی ژماردنی دیان ئەوەی پاڵمێرە کە لە خوارەوە هاتووە.

لەو سیستمە هێڵی ئاسۆیی و ئەستوونی ناوەڕاستی دیانەکان بە چوار نیولاشەویلکە دابەش دەکات. پاشان لە ناوەڕاستەوە بەرەو پشتەوە دیانەکان بە ژمارەی یەک تا هەشت ژمارەبەندی کراون.

پێناسەی دیانەکان

پێناسەی دیانەکان

دیانەکانی هەمیشەیی پێشەوە:

پێشەوەییەکانی لاشەویلکەی سەرەوە گەورەترن لەوانەی هاوشانی خۆیان لە لاشەویلکەی خوارەوە. پێشەوەییەکانی ناوەڕاستی سەرەوە گەورەترن لەوانەی کەناریی سەرەوە. لە حاڵێکدا کەناریەکانی خوارەوە گەورەترن لەوانەی ناوەڕاستی خوارەوە.

دیانەکانی پێشەوە بەهۆی دۆخی جوانی، ڕەنگ و شێوە گرینگی زۆریان هەیە و پاڵپشتن بۆ لێو و پاراستنی شێوەی ڕوخسار.

دیانەکانی پێشەوەی هەمیشەیی ناوەڕاستی سەرەوە:

دەکەونە لای هێڵی ناوەڕاستەوە و وێکەوتنی مزیاڵی لە نیوانیاندا هەیە و لەگەڵ کەناریەکان وێکەوتنی دیستاڵی هەیە.

شێوەی گشتی تاجی دیان لەچاو لبیاڵ و لینگواڵ لاکێشەییە و لە دیدی پرۆگزیماڵ سێگۆشەیی. بەگشتی گەورەترین دیانەکانی پێشەوەن.

لە ڕووکاری لبیاڵ ئەندازەی ٣/١ سێرویکالی (Cervical) بەرزی هەیە.

لە ڕووکاری مزیاڵ و دیستاڵ هەندێ بەرزی هەیە و بەرزیەکە بە لای دیستاڵدا کەمێ زۆرترە.

لە کەناری ئینسیزاڵ سێ مامێلۆن دەبینرێت و لەوانەیە دواتر ساف ببن و نەمێنن.

لە ڕووکاری لینگواڵی مزیاڵ و دیستاڵ بەرەو لینگواڵ کێشراوە. کەواتە پانایی مزیۆدیستاڵی ئەم ڕووکارە کەمترە لە لبیاڵ.

لە 2/1 تا 3/2 ئینسیزاڵی ئەم ڕووکارە قووڵاییەکی کەمی بە ناوی لینگواڵ فۆسا هەیە و 3/1 سێرویکالی سینگلومی هەیە.

ڕیشەیەکی قووچ و ڕاستی هەیە و لە کۆتاییدا نووکەکەی خڕە. ڕیشەکەی کەمێ بەرەو لای مزیاڵ کێشراوە و لە باکاڵدا پانترە لە لینگواڵ و دریژایی ڕیشەکە ٥/١ بەرابەری درێژایی تاجەکەیە.

alphaArticlePic08

دیانەکانی هەمیشەیی کەناری پێشی سەرەوە:

ئەم دیانە لە تەنیشت دیستاڵ سینتراڵە.

دیانی کەناری لە باری ئەرک و کارەوە لەگەڵ دیانی ناوەڕاست هاوکاری هەیە، بەڵام کەمتر و وردتر و بەرزتره. درێژایی ڕیشە لەگەڵ دیانی ناوەڕاست یەکسانە. دیانی کەناری لە چاو دیانەکانی تر خڕترە.

پەراوێزی مزیاڵ وەکوو سێنتراڵە، بەڵام پەراوێزی دیستاڵ بەرزترە.

پەراوێزی ئینسیزاڵ: بەهۆی کۆبوونەوەی گۆشەکانی ئینسیزاڵ ئەم پەراوێزە بە ئەندازەی ئینسیزاڵ ڕاست¬تر نییە. هەندێ جار سێ مامێلۆنیشی هەیە.

ڕووکاری لینگواڵ: مارژیناڵی ڕیجەکانی مزیاڵ و دیستاڵ و سینگلۆم زەقترە لە سێنتراڵ، هەروەها فۆسای لینگواڵیش قووڵترە.

چاڵی لینگۆژینژیواڵی زۆر لەم دیانەدا بەرچاو دەکەوێ. هەروەها چاڵی پیت لینگواڵ لە ناوەڕاستی ئەم چاڵی لینگۆژیژیواڵەدا هەیە. زۆربەی ڕەشبوونەوەکان لێرەوە دەست پێ دەکەن.

ڕیشە: یەک ڕیشەیە و ڕیشەکەی باریکترە لە ڕیشەی دیانی ناوەڕاست. لە باری مزیۆدیستاڵ پانترە و لە باری لبیۆلینگۆاڵ ئەستوورەترە.

نووکی ڕیشە مەیلەو دیستاڵییە و نووک تیژە.

alphaArticlePic09

دیانەکانی پێشەوەی لاشەویلکەی خوارەوە:

دیانەکانی پێشەوەی خوارەوە بەگشتی بچووکترین دیانە هەمیشەییەکانی مرۆڤن و دیانەکانی ناوەڕاستی هەندێ لەوانەی کەناری بچووکترن. لە حاڵێکدا کەناریەکانی سەرەوە لە ناوەڕاستیەکاندا بچووکترن. دیانەکانی پێشەوە لە باری فۆرمەوە سادەترین دیانەکانن و وێکچوونی زۆریان پێکەوە هەیە.

دیانە هەمیشەییەکانی ناوەڕاستی لاشەویلکەی خوارەوە:

دیانی ناوەڕاستی خوارەوە خاوەنی بچووکترین تاجی دیانی هەمیشەییە. نیوەی مزیاڵ و دیستاڵی ئەو دیانە هاوشێوەیە و لە یەک دەچن.

لە ڕووکاری لبیاڵەوە زۆرترین زەقی ئەو دیانە لە ٣/١ ئینسیزاڵەوە هەیە.

پەراوێزی ئینسیزاڵ: پاش سافبوونی مامێلۆنەکان ئەم پەراوێزە ڕاست و ئەستوونییە بە سەر باری درێژی دیانەکەدا، هەروەها هاووێنەییەک هەیە لە بەشی مزیاڵ و دیستاڵدا. 

چینی لینگواڵ: سافە و هیچ زەقیەکی تێدا نییە. هەندێ جار چاڵی فۆسای لینگواڵی قووڵاییەکەی کەمە. لەم چینەدا هیچ جۆرە چاڵاییەک، پیت و قەڵشێک بەرچاو ناکەوێ. ئەگەرچی سینگڵۆمێکی زەقی هەیە، بەڵام لەچاو زەقی دیانەکانی سەرەوە کەمترە.

ڕیشە: ئەم دیانە یەک ڕیشەی ڕاستی هەیە و لە باری فاسیۆلینگواڵەوە پان بووەتەوە. ناوەڕاستی چینی مزیاڵ و دیستاڵی لەوانەیە زەق، ساف و قووڵ بێ. کە ئەگەر وابوو بە چاڵی قووڵی درێژارە دەناسرێتەوە.

alphaArticlePic09

دیانەکانی کەناری هەمیشەیی لاشەویلکەی خوارەوە:

دیانی کەناری لە تەواوی ڕەهەندەکانەوە هەندێ گەورەترە لە دیانی ناوەڕاستی خوارەوە، بەڵام لە باری شێوە و ئەرکەوە زۆر لێک نزیکن.

لە ڕووکاری لیباڵ پەراوێزی ئینسیزاڵ بەرەو لای دیستاڵ هەندێ لێژی هەیە.

لە دیدی لینگواڵەوە بەگشتی وەک لیباڵ دەچێ. پێکهاتەی ئەو چینە واتە سینگڵۆم، مارژیناڵی ڕیجی و چاڵی فۆسای بەگشتی کەمترە لە دیانی ناوەڕاست.

CEJ ئەو دیانە کەوانەی کەمتری هەیە و کەوانەی مزیاڵی قووڵترە لە دیستاڵ.

لێوارەی ئینسیزاڵی وەک دیانی ناوەڕاستی ڕاست نییە. بەڵکوو لە بەشی دیستاڵەکەی خوار بووەتەوە بەرەو لای لینگواڵ.

ڕیشەی ئەم دیانە بەرزترە لە دیانی ناوەڕاست و هەندی ئەستوورتر و پانتر. ئەگەرچی چاڵایی درێژیش لەو دیانە بەرچاو دەکەوێ.

alphaArticlePic010

دیانەکانی کەڵپە (کانین): 

لە هەر لایەکی لاشەویلکە دیانێکی کانین (کاسپید) هەیە. شێوەی ئەو دیانانە لە یەک دەچێ. دیانی کەڵپە بە بناغەی دەمی مرۆڤ دەناسرێتەوە. دیانی کەڵپە دەکەوێتە گۆشەی کەوانەی لاشەویلکە و لە نێوان دیانەکانی ئینسیزاڵ و پشتەوەدا هەڵکەوتووە.

کەڵپەکان ئەرک و کرداری مامناوەندی نێوان دیانەکانی پشت و پێشەوەیان لە ئەستۆیە. واتا ئەرکی ئەوان جوین و بڕیین نییە. بەڵکوو کاری ئەوان لەتکردنە.

لە دیدی پرۆگزیماڵەوە کەڵپەکان شێوەیان وەک دیانەکانی پێشەوەیە، بەڵام لە دیدی فاسیاڵ وەک دیانەکانی کاکیلەیە. دیانەکانی کەڵپە تایبەتمەندیەکانی دیانەکانی پێشەوەیان هەیە وەکوو لێوارەیەکی ئینسیزاڵی سینگڵۆم و مارژیناڵی ریج . لە حاڵێکدا شێوەیان لە کاکیلەکانی پشتەوە دەچێ.

شوێنی دیانە کەڵپەکان ڕێک لە نێوان دیانەکانی پشتەوە و پێشەوەیە. واتا دیانەکانی پێشەوە لە باری پاناییدا جێ کەوتوون و ئەوانەی پشتەوەیش لە باری پێشەوەی دیانەکانی پشتەوەدا هەڵکەوتوون، بەڵام دیانەکانی کانینی کەڵپە کەوتوونەتە نێوان ئەو دوو حاڵەتەوە. جا ئەم تایبەتمەندییە کاریگەری هەیە لەسەر جوانی و کرداری پشتیوانی ماسوولکەکانی ڕوخسار.

دیانە کەڵپەکان بەرزترینی دیانەکانە و بەگشتی دیانی پتەوی لاشەویلکە ئەژمار دەکرێن.

بە ئەزموون وا بە دەست هاتووە کاتێ نەخۆشی پریۆدێنتاڵ دیانەکانی لەق دەبن کانین کۆتادیانە کە دەکەوێ.

لە باری لبیاڵەوە شیوەی پێنج گۆشەییان هەیە. ڕووکاری لبیاڵی لە هەموو ڕەهەندێکەوە بەرزە. ناوەڕاستی چینی ئەکلۆژنی دیانی کۆسپ لە هەموو دیانەکانی دیکەی لاشەویلکە بە دەرەوەترە. چینی لبیاڵی ڕیجی لبیاڵی هەیە کە کێشراوە بەرەو لای ئینسیزۆژینژیواڵ. ئەو ڕیجە نیشانەی گەشەی زۆری بەشی ناوەڕاستی دیانە لەچاو بەشی مزیاڵ و دیستاڵ. زۆرترین زەقی ئەو دیانە لە ٣/١ لبیاڵە. درێژایی تاجی کەڵپەی خوارەوە هاوئەندازەی کەڵپەی سەرەوەیە یا هەندێ گەورەترە. کۆسپی خوارەوە بە ئەندازەی کۆسپی سەرەوە زەق و تیژتر نییە.

پانایی مزیۆدیستاڵی چینی لینگواڵی کەمترە لە چینی لبیاڵ. چونکە چینی مزیاڵ و دیستاڵ بەرەو لای لینگواڵ کەوتووە و سینگڵۆمی زۆر زەق و سافە و چاڵی فۆسای قووڵاییەکەی کەمتر بە چاوەوە ئەدا. کانینەکانی خوارەوە لە چینی لبیاڵ سافتر و سینگڵۆم و مارژیناڵی ڕیجەکانی کەمتر زەق بووەتەوە.

چینی مزیاڵی لە هەموو ڕەهەندێکەوە زەق بووەتەوە و لە باری لبیۆلینگواڵیەوە پانترە لە هەموو دیانەکانی پێشەوە و چینی دیستاڵی بچووکترە لە مزیاڵ. ڕووکاری مزیاڵی دیانی کەڵپەی خوارەوەیش بەگشتی شێوەی سێگۆشەی هەیە، بەڵام گۆشەکانی کەناری بەرزترە لە دیانی کانینی سەرەوە. چینی دیستاڵی دیانی کانینی خوارەوە لە تەواوی ڕەهەندەکانەوە بچووکترە لە چینی مزیاڵی.

ڕووکاری ئینسیزاڵی بەگشتی زەقترە و بەهۆی ئەستوورایی زۆری لبیۆلینگواڵی پتەوتر و خۆڕاگرترە لە هەموو دیانەکانی پێشەوە. لە ڕووکاری ئینسیزاڵی دیانی کانینی خوارەوە ناڕێکیەک هەیە بەرامبەر وێنەی گشتی باکولینگواڵی.

دیانی کانین یەک ڕیشەی هەیە. بەرزترین ڕیشەی لە ناو دیانەکاندا هەیە. لە تەواوی ڕەهەندەکانەوە بەرەو لای نووکی ڕیشە قووچ بووەتەوە و کۆتاییەکەی تیژە. کانینی خوارەوەیش یەک ڕیشەی ڕاستی هەیە و بڵیندترین ڕیشەی دیانەکانی لاشەویلکەی خوارەوەیە. هەر دوو ڕیشەکە لە باری لبیۆلینگواڵەوە ئەستوورترن لە مزیۆدیستاڵ. وێنەی خوارەوە لای ڕاست کانینی سەرەوە و لای چەپ کانینی خوارەوەیە.

alphaArticlePic011

دیانە هەمیشەییەکانی کاکیلەی پرێمۆلێری ( premolars ) لاشەویلکەی سەرەوە:

کاکیلەکانی مۆلێر و پرێمۆلێر پێکەوە دیانەکانی پشتەوە پێک دەهێنن. دیانەکانی پشتەوە لەچاو دیانەکانی پێشەوە لەباری ژمارەی کۆسپ، شوێنی ماژیناڵی ڕیج و ڕیجەکان، ژمارەی ڕیشە و بوونی چینی ئوکڵۆزاڵ جیاوازیی پێکهاتەیی زۆیان هەیە.

زۆرتر بە پرێمۆلێرەکان دەگوترێ Bicuspid. ئەمە نیشاندەری بوونی دوو کۆسپ لەو دیانانەیە. ئەرکی ئەوان زیاتر جوینی خۆراکە. پرێمۆلێرەکانی سەرەوە بەپێچەوانەی ئەوانەی خوارەوە لەباری ئەندازە و شێوە و کردارەوە وێکچوونیان زۆرە.

سەرجەم پریمۆلێرەکان یەک کۆسپی باکاڵ و ١-٢ کۆسپی لینگواڵیان هەیە. بەگشتی دوو کۆسپ و لەوانەشە یەک کۆسپی زیادیان بێ. تەواوی پرێمۆلێرەکانی سەرەوە دوو کۆپسی تیژ و هاوئەندازەیان هەیە. پرێمۆلێرەکانی دووەم بەگشتی بچووکترن و لە هەموو بارێکەوە خڕترن و کۆسپی باکاڵ و لینگواڵی ئەوانە هاوئەندازەیە.

ڕووکاری باكاڵی: پرێمۆلێرەکانی یەکەم هاوچەشنی کانینی سەرەوە و پرێمۆلێرەکانی دووەمن. کەوانەی CEJ ئەوانە کەمترە لە دیانەکانی پێشەوە. پەراوێزی ئوکلۆزاڵی هاوچەشنی کانینە، بەڵام زەقیەکەی کەمترە و زۆرینەی زەقیەکەشی لە ٣/١ سێرویکاڵی هەڵکەوتووە. لە کاکیلەی پرێمۆلێری دووەم کۆسپی باکاڵ قەبارەکەی بە ئەندازەی پرێمۆلێری دووەم نییە.

ڕووکاری لینگواڵی: بەشی لینگواڵی تاجی دیانەکە تەواو زەقە و لە هەموو بارێکەوە خڕە. هیچ چاڵاییەکی دیار و قەڵشێکی تێدا نییە و هاوشێوەیی مزیاڵ و دیستاڵی تێدا نابینرێت. لە ڕاستیدا چینی لینگواڵی لە هەموو بارێکەوە بچووکترە لە چینی باکاڵ.

ناوەڕاستی هەر دوو کۆسپ لە دیدی لینگواڵەوە دەبینرێت. ناوەڕاستی کۆسپی لینگواڵ بە لای مزیاڵدا زۆر خوارە. لە پرێمۆلێری دووەمدا کۆسپی لینگواڵ بەرزترە لە پرێمۆلێری یەکەم.

ڕووکاری مزیاڵی و دیستاڵی: شێوەی لاکێشی درێژی هەیە و بەرازیی گەورەی لە بەشی ملبەندی دیانەکەیە. ئەم پەراوێزە بەگشتی زەق دیارە.

لە کاکیلەی پرێمۆلێری دووەمدا ڕووکاری مزیاڵی و دیستاڵی هەر دوو کۆسپەکە هاوقەبارەیە.

ڕووکاری ئۆکلۆزاڵی: شێوەی تاجەکەی شەش گۆشەیە کە پانی باکۆلینگواڵیەکەی زیاترە لە پانی مزیۆدیستاڵیەکەی. ئەم ئۆکلۆزاڵییە دوو کۆسپی باکاڵ و لینگواڵی هەیە و مارژیناڵی ڕیج دەورەی داوە. چاڵایی فۆسای سێگۆشەیی مزیاڵ و دیستاڵ و دوو پیتی مزیاڵ و دیستاڵ لەو دیانانە بەرچاو دەکەوێ. قەڵش و چاڵاییش لە ڕووی ئوکلۆزاڵیشدا دەبینرێ. لە کاکیلەی پرێمۆلێری دووەمدا گۆشەکانی تاجی دیانەکەی خڕ بووەتەوە و چاڵایی ناوەڕاستی کوڵتر و ناڕێکترە.

ڕیشە: کاکیلەی پرێمۆلێری یەکەمی سەرەوە زۆرتر یەک ڕیشەییە و ڕاست و قووچ و نووک خڕە. چینەکانی باکاڵ و لینگواڵی زەق و بەشی باکاڵی پانترە لە لینگواڵەکەی. لە پرێمۆلێری دووەمدا ڕیشە جیاوازیەکی وای لەگەڵ پرێمۆلێری یەکەمدا نییە. تەنیا هەندێ بەرزترە. 

وێنەی لای ڕاست کاکیلەی پرێمۆلێری یەکەمی ماگزیلا و وێنەی لای چەپ بەراوردێکە لە نێوان پرێمۆلێری یەکەم و دووەم

alphaArticlePic012

کاکیلەکانی پرێمۆلێری دووەمی خوارەوە:

ئەم دیانانەش هەر دوو کۆسپی هەیە، بەڵام لەوانەیە زیاتریشیان هەبێ. پرێمۆلێری دووەم بەگشتی گەورەترە لە پرێمۆلێری یەکەم. ئەرکی ئەوانە زیاتر جوینە. هەروەها ڕیشەکەشیان درێژترە. پرێمۆلیری دووەم لە دۆخی سروشتیدا سێ کۆسپی هەیە. کۆسپەکانی لینگواڵی ئەو دیانانە گەشەی زیاتر دەکەن و لە کرداری جوینی خۆراکدا کاریگەری دادەنن.

ڕووکاری باکاڵی: شێوەی پێنج گۆشەیی هەیە و کەوانەی CEJ ئەو کاکیلانە سافە و کەمتر زەقایی هەیە. زۆرترین زەقی ئەوانە لە ٣/١ ناوەڕاستە. پرێمۆلێری دووەم زلترە، بەڵام ناوەڕاستی کۆسپی باکاڵی هەندێ بەرزتر و تیژترە.

ڕووکاری لینگواڵی: لە هەموو بارێکەوە زەقە، بەڵام بچووکتر لە باکاڵ. CEJ ئەوانە ساف و لە نووکەوە زەقە. لینگواڵێکی یەک کۆسپی مزیۆلینگواڵ (پانتر و بەرزتر) و یەک کۆسپی دیستۆلینگواڵی هەیە کە لە نێوان هەر دوو چاڵایی لینگواڵدایە. لە پرێمۆلێر دووەم یەک کۆسپی بێ چاڵایی هەیە.

ڕووکاری مزیاڵی و دیستاڵی: شێوەی متوازی الاضلاعی هەیە. چینی دیستاڵی هەندێ لە مزیاڵ خوارترە. لە کاکیلەی پرێمۆلێری دووەمدا کۆسپی لینگواڵی ئەو ڕووکارە زەقترە. لە پرێمۆلێر سێ کۆسپ لە ڕووکاری دیستاڵی هەر دوو کۆسپەکە دەبینرێت.

ڕووکاری ئوکڵۆزاڵی: بەگشتی شێوەی بادامی هەیە و لینگواڵی تاجەکەی زۆر بەرچاوە. کۆسپی باکاڵ و لینگواڵ، ڕیجی پانی مارژیناڵی ڕیجەکان، دوو چاڵایی فۆسای مزیاڵ و دیستاڵ، دوو پیتی مزیاڵ و دیستاڵ و چاڵایی ناوەڕاستی هەر دوو پیتەکە پێکەوە دەبەسرێتەوە. شێوەی پرێمۆلێری دووەم چوارگۆشەیە. کۆسپی باکاڵی لە دوو کۆسپی لینگواڵیەکەی بەرزترە. هەروەها شیاری Y و پیتی سێنتراڵی هەیە.

ڕیشە: یەک ڕیشەییە و ڕاست و قووچە. ڕیشەکەی لە باری باکۆلینگواڵەوە پانترە لە مزیۆدیستاڵ. لە پرێمۆلێری دووەمدا ڕیشە کەمێ پانتر و بڵیندترە لە پرێمۆلێری یەکەم.

alphaArticlePic013

کاکیلەکانی مۆلێری هەمیشەیی لاشەویلکەی سەرەوە:

کاکیلەکانی مۆلێر لە بنەڕەتدا بۆ دروستکردنی ئوکلۆژن دانراوە. کرداری سەرەکی ئەوانە جوینە، چونکە چینی ئۆکلۆزاڵێکی فراوان و چەند ڕیشەی لێک جوێیان هەیە. ئەم کاکیلانە دەبنە هۆی پاڵپشتی ماسوولکەی دەموچاو.

ڕووکاری باکاڵی: کاکیلەی مۆلێری یەکەمی سەرەوە زلترین تاجی دیانی مرۆڤی هەیە. شێوەی لاکێشەی هەیە و بەرزایی گەورەی دەکەوێتە لای چینی ئوکلۆزاڵەوە. چاڵایی گەشەیی باکاڵی ئەو چینە دابەش دەبێ بە مزیاڵ و دیستاڵ و کۆتاییەکەشی پیتی باکاڵیە. کۆسپی مزیاڵی گەورەترە و چاڵایی CEJ بەشێوەیەکی ناڕیک بەرەو ئێپیکاڵ خواری هەیە. لە مۆلێری دووەمی لاشەویلکەی سەرەوە تاجی دیان شێوەی مۆلێری یەکەمی سەرەوەیە، بەڵام بەگشتی چکوولەترە لەو. لە مۆلیری سێهەمی سەرەوە شێوەی تاجی مۆلێر لە هەموو بارێکەوە جیاوازی هەیە. هەر بۆیە بەسەختی دەتوانی نموونەی کاکیلەیەکی ستاندارد بۆ مۆلێری سێهەم دابنیت. باوترین جۆری شێوەی دڵی هەیە و کۆسپی دیستۆباکاڵی زۆر چکوولەترە.

ڕووکاری لینگواڵی: کاکیلەی پرێمۆلێری یەکەمی سەرەوە شێوەی لاکێشەی درێژەی هەیە و لەچاو باکاڵ زەقترە. CEJ ئەو کاکیلەیە بەرەو نووکەکەی کەوانەی کەمترە. لە بەشی لینگواڵی کۆسپی مزیۆلینگواڵی زەقیەک یا مینی کۆسپێکی تێدایە کە بە کۆسپی کارابلی دەناسرێتەوە. لە مۆلێری دووەمی سەرەوەدا کۆسپی دیستۆلینگواڵیەکەی زۆر بچووکترە لەو کۆسپە لە مۆلێری یەکەمدا.

ڕووکاری مزیاڵی و دیستاڵی: بەگشتی شێوەی لاکێشەی درێژەی هەیە و لە باری سێرویکاڵ پانترە لە ئوکلۆزاڵ. لە مۆلێری دووەمی سەرەوە بەرزایی ئوکلۆزوسێرویکالی تاجەکەی کوڵترە لە مۆلێری یەکەم.

ڕووکاری ئوکلۆزاڵی: بەگشتی ئەو چینە شێوەی متوازی الاضلاعی هەیە. مارژیناڵی ڕیجی مزیاڵ و دیستاڵ، چوار کۆسپی سەرەکی و کۆسپێکی کارابلی ڕیجی خوار، ڕیجی پانی، چاڵی فۆسای مزیاڵ، دیستاڵ و سێنتراڵ، پیتی مزیاڵ و سێنتراڵ، لە مۆلێری دووەمی سەرەوە و دوو شێوەی دڵی و متوازی الاضلاعی تاجەکەی تایبەتمەندی ئەو کاکیلەیە.

ڕیشە: مۆلێری یەکەمی سەرەوە ٣ ڕیشەی گەورە و زلی هەیە. ٢ ڕیشەی لە باکاڵ و ڕیشەیەکی لە لینگواڵدا هەڵکەوتووە. ڕیشەی لینگواڵی گەورەترین و درێژترین و پتەترین ڕیشەی دیانە. لە مۆلێری دووەمی سەرەوە ژمارە و کانتۆری ڕیشەکانی هاوچەشنی مۆلێری یەکەمە. درێژایی ڕیشەی یەکسان یا بڵیندە لە مۆلێری یەکەم. لە ڕیشەکانی مۆلێری سێهەمی ماندیبۆل (mandibula) خواری توندی دیستاڵی نییە. ڕیشەی لینگواڵیەکەی زۆر گەورەیە.

alphaArticlePic014
alphaArticlePic015

کاکیلەکانی مۆلێری ماندیبل:

مۆلێرەکانی خوارەوە بەگشتی ٢ ڕیشە و ٤ کۆسپیان هەیە. تاجی ئەو دیانانە بەپێچەوانەی مۆلیرەکانی سەرەوە بەرەو مزیۆدیستاڵ پانترن لە باکۆلینگواڵ.

ڕووکاری باکاڵی بەگشتی شێوەی لاکێشەیی درێژی هەیە کە بەرزایی لای ئوکلۆزاڵە. لای باکاڵی ٣ کۆسپی دەبینرێت. لانیکەم بەشێک لە ٥ کۆسپی ئەو کاکیلەیە لە ڕووکاری باکاڵەوە دەبنیرێت. ئەو چینە ڕووپەڕی بڵاوە. لە پەراوێزی ئوکلۆزاڵی ٢ چاڵایی گەشەیی مزیوباکاڵ و دیستۆباکاڵی هەیە. زۆرینەی زەقی لە ٣/١ ناوەڕاستە. لە مۆلێری دووەمدا ٢ کۆسپ و یەک چاڵایی لەو ڕووکارەوە دەبینرێت. لە مۆلێری سێهەم ٢ کۆسپ و یەک چاڵایی هەیە.

ڕووکاری لینگواڵی: بەگشتی شێوەی لاکێشەیی درێژەی هەیە و چینی مزیاڵ و دیستاڵی هاوشێوەیە. چاڵایی لینگواڵی قووڵایی کەمە. لەم ڕووکارەوە پەراوێزی باکاڵ و چینەکانی پرۆگزیماڵی دیارە بەپێچەوانەی مۆلێرەکانی ٢ و ٣.

ڕووکاری ئوکلۆزاڵ: بەگشتی شێوەی پێنج گۆشەیی هەیە. کە بریتە لە کۆسپەکانی مزیۆباکاڵ (گەورەترین) و دیستۆباکاڵ، مزیۆلینگواڵ، دیستۆلینگواڵ و بچووکترین کۆسپ (کۆسپ دیستاڵ)، چاڵایی فۆسایی سێگۆشەیی مزیاڵ و دیستاڵ، سێنتراڵ فۆسا، پیت مزیاڵ دیستاڵ و سێنتراڵ. لە مۆلێری دووەمدا ئەم چینە شێوەی لاکێشەیی هەیە و پەراوێزی مزیاڵ و دیستاڵی لەگەڵ لینگواڵ یەک ناگرێتەوە. لە مۆلێری سێهەمدا پەراوێزی مزیاڵ و دیستاڵی بەتوندی زەقە.

ڕیشە: مۆلێری یەکەمی لاشەویلکەی خوارەوە یەک ڕیشەی هەیە کە دەبێتە دوو بەشی مزیاڵ و دیستاڵ و ڕیشەکەی پان و پتەوترە. لە مۆلێری دووەمی ڕیشەکان زۆرتر کۆڵە و پێکەوە چەسپاون. لە مۆلێری سێهەم ڕیشەکان لەباری قەبارە و خوارییەوە جیاوازن.

alphaArticlePic016

سەرچاوە: کتێبی توێکاری و مۆرفۆلۆجی دیان 

دوکتر نیکو کەهوە ندی

More
articles

small_c_popup.png

welcome to

Alphadent

Select your language

this selection may affect content or shopping from Alpha Dent.