فلۆرای سروشتی مایکرۆبی

Date

دەستەواژەی “فلۆرای سروشتی مایکرۆبی” بریتیە لە جەماوەری مایکرۆئۆرگانیزمەکان (ئەو زیندەوەرە زۆر وردیلانەی بە مایکرۆسپی تیشیکی و ئەلکترۆنی دەبینرێن) کە لەسەر پێست و بەستێنی تەڕی کەسانی تەندروست دەژین. بەراورد کراوە ئەو مایکرۆئۆرگانیزمانەی کە لە ناوەوە و دەرەوەی جەستەی مرۆڤەکاندا دەژین (ئێستاکە لە ژێر ناوی مایکرۆبایۆتای سروشتی دەناسرێنەوە) ڕێژەیان دە ئەوەندەی سەرجەم خانەکانی جەستەی مرۆڤ دەبێ. کۆی گشتی مادەی جێنێتیکی ئەم بەکتریا هاوخوانانە بە مایکرۆبایۆم ناودێر دەکرێ. توێژینەوەکان نیشانیان داوە مایکرۆبایۆتا سروشتیەکان لە بەرەی پێشەوەی شەڕی دژی مایکرۆبە زیانبەخشەکاندان. ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ هەرسی خۆراک و لە شیکردنەوە و پووچەڵکردنەوەی ژەهرەکان دەوریان هەیە و لە بەرزکردنەوەی ئاستی کۆندامی بەرگری لەش ئەرکی گرینگیان لە ئەستۆ کەوتووە.

گۆڕانکاری لە جەماوەری مایکرۆبی سروشتی یا ئەوەیکە هەر جۆرە گۆڕانێک لە ڕێژە و ئەندازەی ئەوانەدا ڕوو بدات ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشیەکانی هەوی پووک، پریۆدنتیت، ژنژیویت، ژەنگی دیان و تەنانەت نەخۆشی هەوی ڕیخۆڵەکان لە ئارادایە. پێست و پەردە تەڕەکانی ناودەم، بۆری کۆندامی هەرس، چاو و … بەردەوام ڕێژەیەکی بەرچاوی مایکرۆئۆرگانیزمیان تێدایە کە دەتوانن بە دوو دەستە دابەش بن:

۱) فلۆرای نەگۆڕ
٢) فلۆرای بگۆڕ

فلۆرای نەگۆڕ بریتیە لەو مایکرۆئۆرگانیزمانەی کە نەگۆڕ و جێگیرن و لە تەمەنێکی دیاریکراودا لە شوێنی تایبەتی خۆیان لە جەستە بەرچاو دەکەون و ئەگەر پاکسازی بکرێن و خاوێن بکرێنەوە دیسانەوە جێنشین دەبنەوە.

فلۆرای بگۆڕ بریتیە لەو مایکرۆئۆرگانیزمانەی هی نەخۆشی هەن یا نەخۆشی نیین و لە ژینگەی دەرەوە بەرهەم دێن و بەردەوام نامێننەوە. تا ئەو کاتەی فلۆرای نەگۆڕ دەستکاری نەکرێ و سروشتی نەگۆڕێ فلۆرای بگۆڕ نەخۆشی دروست ناکات. بەپێچەوانەوە ڕێژەیان چەند هێندە دەبێتەوە و نەخۆشی سەر هەڵدەدات

هەموو مایکرۆئۆرگانیزمەکانی فلۆرای سروشتی ڕێگەی ئەوەی نییە لە کێڵگەی تاقیگەییدا بچێنرێن. کەواتە زانستی ئێمە لەسەر فلۆرای سروشتی هەمیشە گۆڕانی بەسەردا دێت.

ئەو مایکرۆئۆرگانیزمانەی بەردەوام لە ناوەوە و دەرەوەی جەستە بوونیان هەیە و بە هاوخوان دەناسرێن و گەشە و فراوانبوونیان لە خاڵێکی دیاریکراوی جەستە پەیوەندی هەیە بە هۆکارە فایزیۆلۆجیکەکان وەکوو پلەی گەرما، شێ، خۆراکی تایبەت و مەوادی پاراستن. وا باشترە بزانین کە بوونی ئەم بوونەوەرە وردیلانە بۆ ژیان تەواو پێویست نین. چونکە زیندەوەران بەبێ ئەو بوونەوەرانەیش ژیانیان بۆ دەکرێ، بەڵام فلۆرای نەگۆڕ لە بەشەکانی دیاریکراوی جەستەدا ئەرکی تەندروستی و دەوری سروشتی جەستە دەگێڕن، وەکوو بەرهەم¬هێنانی ڤیتامینی K کە لە ڕیخۆڵەکاندا یارمەتی هەرسی خۆراک ئەدات. هەروەها ئەم فلۆرا سروشتیە دەتوانێت بەیارمەتی دەستێوەردانی بەکتریایی بەرگری بکات لە زیادبوونی مایکرۆبی نەخۆشییەکان.

لەلایەکی ترەوە فلۆرای سروشتی لە بارودۆخی تایبەتدا دەتوانن نەخۆشی دروست بکەن. لە ڕێگای چوونەناوی ئەم بەکتریایانە بۆ خوێن یا شانەکانی دیکەی جەستە بەهۆی هەر دەستکاریەکی دیان یا نەشتەرگەری دەم یا زەربەیەکی بچووک بەهۆی فرچەکێشانی توندەوە یا لێکردنەوەی سۆنە و ژەنگی دیان نەخۆشی دروست دەکەن.

کۆرپە بەهۆی پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دایک (جیا لە جۆری لەدایکبوون) بەکتریا جۆراوجۆرەکانی هەموو شوێنەکانی جەستە وەر دەگرێ. کەواتە لە سەرەتای دروستبوونی مایکرۆبایۆتا لەسەر جەستەی کۆرپە (کەمتر لە ٥ خولەک پاش لەدایکبوون) مایکرۆبایۆتاکان بەشێوەی یەکسان لە سەرتاسەری جەستەی کۆرپەکە بڵاو دەبنەوە. ئەو مناڵانەی لە ڕێگەی واژیناڵەوە لەدایک دەبن سەرجەم بەکتریا واژیناڵیەکانی دایک وەکوو لاکتۆباسیل، پرۆوتلا، ئاتۆپیۆم و … هەیە، بەڵام ئەوانەی وا بە سێزارین لەدایک دەبن بەکتریاکانی واژیناڵیان نییە و بەکتریاکانی ئێستافیلۆکۆک، کۆرینە بەکتریۆم و پرۆپیۆنی بەکتریۆم لە هەموو جەستەیاندا بوونی هەیە. (وەرگیراو لە کتێبی مایکرۆب¬ناسی پزیشکی جاوتز، چاپی بیست و شەشەم، بابەتی دەیەم، فلۆرای سروشتی جەستەی مرۆڤ)

وەک دەزانن ناودەمی مرۆڤ ژمارەیەک ژینگەی تێدایە کە پڕن لە بەکتریا وەکوو دیانەکان، سۆلکۆسی پووک، زمان، کوڵمەکان، مەڵاشووی ڕەق، مەڵاشووی نەرم و ئالۆوەکان. (وەرگیراو لە وتاری: The human oral microbiome “Journal of bacteriology ,2010)

ئێسترپتۆکۆ ویریدێنسی فلۆرای سروشتی ناودەمی مناڵ لە ماوەی ٤ تا ١٢ کاتژمێر پاش لەدایکبوون جێگیر دەبێ و وەک سەرەکی¬ترین بەشی فلۆرای نەگۆڕ تا کۆتایی ژیان دەمێنێتەوە. سەرچاوەی ئەم بەکتریایە ڕێڕەوەکانی هەناسەکێشانی دایک و کەسانی دەوروبەری کۆرپەیە. لە سەرەتای ژیانی کۆرپە بەکتریاکانی ئێستافیلۆکۆکەکانی هەواخواز و بێ¬هەوا، دیفترۆئید و هەندێ جاریش لاکتۆباسیلەکان و لە کاتێ مناڵ دیان دەرهێناندا ئێسپیرۆکتەکانی بێ¬هەوا و بەشێک لە جۆرەکانی دیکەی بەکتریا زیاد دەبن بەو فلۆرا نەگۆرەوە. (وەرگیراو لە کتێبی مایکرۆب¬ناسی پزیشکی جاوتز، چاپی بیست و شەشەم، بابەتی دەیەم، فلۆرای سروشتی جەستەی مرۆڤ) 

جیا لە بەکتریاکان جەماوەرێکی فراوانی مایکرۆئۆرگانیزمەکان لە بەشی ناودەمی مرۆڤەکاندا دەژین وەکوو کەڕوو، ڤایرۆڤ و بوونەوەرانی وردیلەی یەک¬خانەیی. (وەرگیراو لە وتاری: Human oral microbiota and its modulation for oral health,march 2018,page 883_893)

مایکرۆبایۆتای زار بەشێکی گرینگە لە پێکهاتەی مایکرۆبایۆتای مرۆڤ و داگری چەند سەد جۆری جۆراوجۆرە. تا وەکوو ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ جۆری جیاواز لەو مایکرۆبایۆتایە لە ناودەمی مرۆڤ پێناسە کراوە، بەڵام زانیاری کەم سەبارەت بە مایکرۆبایۆتای سروشتی کەسانی جۆراوجۆر هەیە. بەم حاڵەشەوە جۆراوجۆری کەم هەیە لە فلۆرای مایکرۆبایۆمی لیکی خەڵکی تەواوی جیهان.

وەک دەزانین ژەنگی دیان ٣٠٠ تا ٤٠٠ جۆر بەکتریای تێدایە. ئەمە لە حاڵەتی ساکاری خۆیدا خاڵێکی ژەنگی چەسپاوە (بایۆ فیلم) بە دیان. تەواوی ئەم ژەنگە بەهۆی بەکتریای فلۆرای سروشتی زارەوە دروست دەبێ. (وەرگیراو لە کتێبی مایکرۆب¬ناسی پزیشکی جاوتز، چاپی بیست و شەشەم، بابەتی دەیەم، فلۆرای سروشتی جەستەی مرۆڤ)

لەلایەکی دیکە بەربڵاوترین نەخۆشیەکانی دەم و دیان کە بریتیە لە ڕەشبوونەوە، هەوی پووک و پریۆدێنتیتی مایکرۆئۆرگانیزمی و بایۆفیلمی هەموو لە ڕووکاری سەر دیانەکانەوە سەرچاوە دەگرن. کەواتە باوترین و باشترین ڕێکاری ستاندارد و زێڕین بۆ بەرگری لەم نەخۆشیانە لابردنی ژەنگی دیان، نۆژەنکردنەوەی دیان یا دانانی تاقمە و دیانی دەستکرد لەگەڵ فرچەکێشانی ڕێکوپێکە. (وەرگیراو لە وتاری: oral microbiota,10 may 2016)

دوکتر سارا پیره

More
articles

small_c_popup.png

welcome to

Alphadent

Select your language

this selection may affect content or shopping from Alpha Dent.